رۆیتەرز: ئاسەواری یۆرانیۆم لە دوو دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێراندا دۆزراوەتەوە

0
273

SNN

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند دپلۆماتکارێکەوە رایگەیاندووە “ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاسەواری یۆرانیۆمی لە دوو دامەزراوەی ئەتۆمیدا دۆزیوەتەوە کە ساڵی پار پشکنینی بۆ کردوون”.

ئەوەشیان باسکردووە “کە بە نیازن لە تاران بپرسن هۆکار چییە ئەو یۆرانیۆمە بینراوە، کە ئەو کارە دەبێتە رێگر لە بەردەم هەوڵەکانی گێڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان و ئەمریکییەکانیش تووڕە دەکات”.

بەوتەی چاودێران یۆرانیۆمەکە مانگی ئەیلولی ساڵی پار بینراوە دوای 7 مانگ رێگریکردن لە تیمەکانی ئاژانسی وزە بۆ پشکنینی دامەزراوەکانی ئەتۆمی لە ئێران.

لەو دوو دامەزراوەیە یەکێکیان یۆرانیۆمی نەپیتێنراوی تێدا بووە و ئەوی دیکەیان بەکار هێنراوە بۆ تاقیکردنەوەی دوای پیتاندن، وەک یەکێک لە چاودێرەکان باسیکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this