سێ دەستنووسی شازادە دیانا دەخرێنە زیادکردنێکی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن

شازادە دیانا و وێنەی نەمە دەستنووسەکانی
SNN
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە “سێ نامەی دەستنووسی شازادە دیانا دانراون بۆ فرۆشتن کە ئەوکاتەی لە شا چارلزی هاوسەری جیابووەتەوە، بۆ هاوڕێکانی نووسیون”.
لە نامەکاندا دیانا باسی ئەو گرنگی پێدانانە دەکات کە هاوڕێکانی پێیانداوە، نامەیەکیشی نووسیوە بۆ لوسيا فليشا دي ليما هاوسەری باڵیۆزی بەریتانیا لە شانشینی یەکگرتوو.
شازادە دیانا لە یەکێک لە نامەکاندا باسی چاوپێکەوتنێکی خۆی دەکات لەگەڵ هاوسەری ئەو باڵیۆزە لە ساڵی 1991دا و بە خانمێکی سەرکەوتوو وەسفیدەکات.
ساڵی 1992ش دیانا نامەیەکی دیکەی بۆ رۆجەر برامبل نووسیوە کە حاکمی وێستمنستەر بووە ئەوکات و باسی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کردووە کە پێکەوە خواردوویانەتەوە.
دەستنووسی سێیەمیش ساڵی 1993 بۆ دوو منداڵەکەی ناردووە کە ویلیام و هاری-ن و باسی ئەو رۆژە دەکات کە تیایدا هەردوو منداڵەکە کاتێکی خۆشیان بەسەر بردووە.
چاوەڕێدەکرێت ئەو دەستنووسانە رۆژی 18ی ئازار بفرۆشرێن و نرخەکەشیان لەنێوان 800 و 1500 ئیستەرلینیدا دیاریکراوە کە لە نێوان تیانووسێکی یادەوەریی سادەدا دیانا پاراستوونی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17