هێرشی مووشەکی کرایەسەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

0
260

SNN

ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە سێ مووشەک کرایە ئامانج، کەسێکی مەدەنی بریندارە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگاکە بە عەرەبیەی راگەیاندووە: “ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەددین بە 3 مووشەک کرایە ئامانج، چونکە مووشەکەکان لە نزیک شوورەی دەرەوەی بنکەکە کەوتنەخوارەوە، بەهۆیەوە بەڵێندەرێک برینداربووە کە لەگەڵ سوپای عێراقدا کاری دەکرد”.

بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، نزیکەی 64 کیلۆمەتر لە باکووری بەغداوە دوورە و فڕۆکەکانیF16 ـی عێراقی لێجێگیرکراوە، چەندین کارمەند و بەڵێندەری کۆمپانیای سالی پۆرتی ئەمریکی تێدایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this