هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا، زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق رەتدەکەنەوە

هێزەکانی ئەمریکا
SNN
هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایگەیاند: زیادكردنی هێزه بیانییه‌كان و له‌نێویاندا هێزه‌كانی ناتۆ بۆ عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا هاوپه‌یمانی فەتح روونیدەکاتەوە :” بێره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی عێراق هیچ هێزێكی بیانی بۆی نییه بێته نێو خاكی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها پێویستیمان به‌هێزی زیاتری ناتۆ نییه له‌ژێر ناوی راهێنان و مەشق پێكردنی سه‌ربازانی عێراقی بێنە ناو وڵاتەوە، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق نایاساییه، چونكه په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، هاتنی هه‌ر هێزێكی بیانی بۆ ناو خاكی عێراق ده‌بێت ره‌زامه‌ندی له په‌رله‌مانه‌وه به‌ده‌ستبێنێت”.
بەهەمان شێوە، ھەروەھا هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی دەكات ناڕەزایی خۆی لەو بڕیارەی ناتۆ دەربڕی و ئەو بڕیارەی ناتۆی لەمەڕ زیادكردنی ژمارەی ھێزەكانی لە عێراق رەتكردەوە، ئاماژە بەوەش دەکات زیادكردنی هێزه‌كانی ناتۆ له‌عێراق هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ نه‌كراوه و ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر له عێراق و ناوچه‌كەدا.عێراق پێویستی به بوونی هیچ هێزێكی بیانی نییه و بڕیاری فه‌رمیش هه‌یه بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17