“هیوامان هه‌یه‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتنى كۆتایی”

0
650

SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ره‌وپێشچوونى نوێ له‌ گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ده‌شڵێت: “هیوامان هه‌یه‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن”.

ته‌ها ئه‌مین، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان شاندى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنى كۆتایی”.

له‌باره‌ى نوێترین به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆكان ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “به‌ره‌وپێشچوونى نوێ له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆكان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، هیوامان هه‌یه‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ بكرێت هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن”.

قسه‌كانى ته‌ها محه‌مه‌د له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ یونادیم كونا، سه‌رۆكى كوتله‌ى رافیده‌ین له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و به‌ دیاریكراوى رۆژى دووشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌درێت، پاش ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ى كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌ چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this