داواکاری گشتی: چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تەواوی ئەو تۆمەت و تانانە رەت دەکاتەوە ئاراستەیان دەکرێت، دەشڵێت چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سه ربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سه روماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان.
لە راگەیەندراوکە دڵنیایی دەدات کە: “درێژه پێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی کوردستان”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
لاى هه مووان ئاشكرايه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایه کی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵى بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ماوەیە چەند کەس و لایەنێک دەستيان كردووه به شاڵاوێكى ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئه ندامەکانی و هەوڵ دەدەن خەڵكى هەرێمى كوردستان چەواشه بکەن و به لاڕێدا بیانبەن و تانه له سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا یاسایی و شه رعییەکان دەدەن له کاتێکدا دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سەربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان وهه موو لایەك دڵنيا دەکەینەوە كه درێژه پێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
2020-06-21 -
3404 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
2020-09-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17