کشتوکاڵی هەرێم سەبارەت بە “هەناردەکردنی مریشکی بەسەرچوو” روونکردنەوە دەدات

SNN
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رەتیدەکاتەوە مۆر و بارکۆدی سەر مریشکی بەستوو لە هەرێم ساختەی تێدا کرابێت و هەناردەی ناوچەکانی باشوور کرابێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە هەژماری فەرمی وەزارەتەکەوە رایگەیاند: “ئەو بارکۆدەی کە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان هەیە بە هیچ جۆرێک ساختەکاری تێدا ناکرێت”.
وتیشی: بە بەرپرسانی بەغدامان وتووە، هەر بەرهەمێک کە لە هەرێمەوە هەناردەی ناوچەکانی عێراق دەکرێت ئەگەر مۆر و بارکۆدی وەزارەتی کشتوکاڵی لەسەر نەبێت دەتوانن رێگری لە هاتنەناوەوەی بکەن.
پێشتر وەزیری کشتوکاڵی عێراق هۆشداریدایە هاووڵاتیانی عێراق لە جۆرێکی مریشکی بەستوو کە بە نرخێکی هەرزانتر دەفرۆشرێت لە بازاڕەکاندا.
محەمەد خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆیەوە رایگەیاندووە: “ئەو جۆرەی مریشکی بەستوو بەرهەمی تورکیایە، ماوەکەی بەسەرچووە و ساختەکاری لە مۆرە بازرگانیەکەی کراوە و دواتر هەناردەی بازاڕەکانی عێراق کراوە.
ناوبراو وتیشی: ئەو مریشکە بەستووە بە 500 دینار هەرزانتر لە مریشکی دیکە دەفرۆشرێت، بەڵام مەترسیە بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان و ئابووری وڵاتەکەش.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17