ڤیدیۆ… باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق “شلەی بامێ” لێدەنێت

0
51

SNN

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تیایدا خواردنی عێراقی ئامادە دەکات، هەڵای ناوەتەوە.

ستیڤن هیکی بەمدواییانە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لە تویتەری خۆی کە تیایدا سەرقاڵی دروستکردنی شلەی “بامێ”یە و زیاتر لە 55 هەزار کەس بینیویانە.

کەسێک تانەی لێداوە و بۆی نووسیوە ئیشی تۆ هەر لێنانی شلە و دروستکردنی یاپراخە، ئەویش بە گاڵتەجاڕی وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت “نەخێر کەباب و قیمە و کولێرەشم ئامادە کردووە پێشتر”.

ناوە ناوە هیکی ڤیدیۆی لێنانی یاپراخ و دۆڵمەی عێراقی و چێشتلێنان بڵاودەکاتەوە و بانگهێشتی کارمەندەکانی دەکات لەگەڵی بیخۆن.

ستیڤن هیکی باوکی سێ کوڕە و ساڵی 2019 وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەستبەکار بووە و شوێنی جۆن ویلکس-ی گرتەوە، پێشتر لە باڵیۆزخانەکانی میسر و لیبیا و سوریاش کاری کردووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this