“تووشبووەکەی دوێنێی سلێمانی بەرکەوتەی لەگەڵ زۆر کەس هەبووە”

0
3195
تاقیگه‌یه‌كى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د

سەرچاوەیەک لە تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، ئەو کەسەى کە دوێنێ توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەنرا بەرکەوتنى لەگەڵ زۆر کەس هەبووە.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: تووشبووەکەی دوێنێ بەرکەوتەی لەگەڵ زۆر کەس هەبووە، پشکنین بۆ ئەو کەسانە کراوە و پێدەچێت ئەمڕۆ ئەنجامى پشکنینی ئەو کەسانەش دەربچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تووشبووەکە دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كوردساته‌ و سه‌رپه‌رشتیاری نانه‌واخانه‌یه‌ك بووه‌، هاوكات له‌ مزگه‌وتی كوردسات نوێژی كردوه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە،  دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، پیاوێکى تەمەن ٥٠ ساڵ کە دانیشتووى شارى سلێمانییە، لە پاش پشکنین دەرکەوتووە هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this