
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند: چین 50 هەزار ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای بە عێراق بەخشیووە کە لە رۆژانی دواتردا دەگاتە وڵاتەکە.
حەسەن تەمیمی لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی: ئەو ڤاکسینەی چین پێشکەشی کردووە بڕیارە 10 رۆژی دیکە بگاتە عێراق و بەسەر ناوچە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت.
لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە عێراق، تەمیمی وتوویەتی، لەحاڵەتی بەرزبوونەوەی بەردەوامی رێژەی تووشبوون رێکاری توند دەگرینەبەر و ئەگەریش هەیە قەدەغەی هاتووچۆ لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی وڵاتەکە رابگەیەنین.
لەبارەی پابەندبوونی هاووڵاتییانی عێراقیشەوە وتی: هاووڵاتیان ماسک دەبەستن کە ئەوەش کارێکی باشە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق پشووەکانی جەژنی دیاریکرد
2020-05-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی