وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم شکستخواردوو بوون

کێڵگەیەکی نەوتی عێراق
SNN
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگەیاند: گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام گەشبینی نیشاندا لەبارەی دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی بی سی عەرەبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستنی فرۆشتنی پێشوەختەی نەوت دەکەین، كاتێك بریاری پێشفرۆشی نهوتیانداوه ترسیان هه‌بووه له‌وه‌ی نه‌وت نه‌گاته سه‌رو چل دۆلار. بەڵام لە ئێستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له سه‌رووی 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، وه‌زیری نه‌وت قسه‌ی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان بوونەتە رابردوو و سەرکەوتوو نەبوون بۆ ئەم دۆخەی ئێستا و داهاتی پێویست ناگەڕێننەوە.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گه‌شبینی خۆی نیشاندا به دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و وتی: لێکتێگەیشتنی باش لەو بارەیەوە هەیە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆناڵدۆ پەیامێک ئاڕاستەی پێرلۆ دەکات
2020-09-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17