نوێترین زانیاری لەسەر رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر

0
634

SNN

رۆژى پێنجشەممە پرۆژە یاساى بودجەى عیراق دەنگى لەسەر دەدرێت و هەموو ئەگەرەکانیش بۆ ئەوەن هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن.

ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت “بڕیارە رۆژى پێنجشەممە پرۆژەیاساى بودجەى عیراق بچێتە پەرلەمان و لەوێوە دەنگى لەسەر بدرێت کە خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا زۆرترین ئەگەر بۆ ئەوەیە رێکبکەون”.

د. رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەSNNى راگەیاند “لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق گفتوگۆکانى سەبارەت بە پرۆژەیاساى بودجە تەواوکردووە، ئەوەى ماوەتەوە گرێکوێرەى رێککەوتنى هەرێم و بەغدایە تاوەکو پرۆژەیاساکە بچێتە پەرلەمان و دەنگى لەسەر بدرێت”.

وتیشى: “پاش ئەوەى لایەنەکان لە سەرۆکایەتى کۆمار زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، لە ئێستادا بۆچوونێک هەیە کە هەرێم و بەغدا نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن و زۆرترین ئەگەر بۆ ئەوەیە پێش پەسەندکردنى بودجە هەردوولا رێککەوتن بکەن ئەگەر حاڵەتێکى نەخوازراو نەیەتە پێش”.

ئاماژەى بەوەشکرد “بڕیار وایە رۆژى پێنجشەممە پرۆژەیاساى بودجە رەوانەى پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەرى”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this