حەشدی شەعبی رەتی دەکاتەوە کە لە نێو پارێزگای شنگالدا بڵاوەیان پێکرابێت

0
15

SNN

بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی حەشدی شەعبی هەواڵێک رەت دەکاتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای شنگال بڵاوەیان پێکراوە.

بەرێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ دووشەمە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوە رووندەکاتەوە: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک ماڵپەڕی نا بەرپرس هەواڵی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی چالاکییە هاوبەشەکان لە شنگال بڵاوەیپێکراوە، بەڵام تەواوی ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە، هەروەها حەشدی شەعبی هیچ جۆرە بنکە و بارەگایەکی لەنێو پارێزگای شنگال نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this