“داواكارى لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ راده‌ستكردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم ناده‌ستوورییه‌‌”

0
61

SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌رزبوونه‌وه‌ نرخى نه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى نییه‌ به‌وه‌ى كه‌ تا ئێستا هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنى كۆتایی، ده‌شڵێت: “دواكه‌وتنى رێككه‌وتنى كۆتایی په‌یوه‌ندى به‌ هێزه‌كانى نێو په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌”.

‌ به‌هجه‌ت عه‌لى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌ نییه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتى كۆتایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پشكى كورد له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ شاندى هه‌رێم ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ راده‌ستبكه‌ن، جا چ نه‌وته‌كه ‌بێت یاخود داهاته‌كه‌ى”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر په‌یوه‌ندى به‌ سووربوونى‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستاش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم كۆى نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات و له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه‌ بیفرۆشێت”.

به‌هجه‌ت عه‌لى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ خواستى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق ناده‌ستوورییه‌ و ده‌شڵێت: “ئه‌م داواكارییه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق هه‌یانه‌ نا ده‌ستوورییه‌، له‌ ئێستاشدا حكومه‌تى هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیووه‌ بۆ رێككه‌وتن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this