ئایا مووچە بە لێبڕینی چەندەوە دابەشدەکرێت؟

0
582

SNN

سه‌رۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵیت، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو دەبێت جگە لە پلەباڵاکان، مووچەخۆرانی دیکە بە لێبڕینی 21% مووچە وەردەگرن.

زیاد جەبار، سه‌رۆكى لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە لێدوانێکیدا وتی: “ئەم مانگە لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو دەبێت، پلە باڵاکان بە لێبڕینی 50% مووچە وەردەگرن و ئەوانی دیکەش بە لێبڕینی 21% مووچە وەردەگرن”.

زیاد جەبار وتیشی: پێشبینی دەکەم تا ئەوکاتەی کە پرۆژەیاسای بودجە دێتە پەرلەمانی کوردستان و دەبێتە یاسا ئەم لێبڕینە “نایاساییە” بەردەوام بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ لیستێکی نوێی مووچەی وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی لیستەکەش تەواوی وەزارەتەکان لە 25ی مانگەوە و لە ماوەی چوار، مووچە وەردەگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this