لە سەردەمی کۆرۆنا لە چاوکردنی چاویلکەی تەندروستی یاخود هەتاو گرنگی خۆی هەیە

0
126

SNN

رۆژ لە دوای رۆژ زانیاری زیاتر دەربارەی کۆرۆنا دەبیستین، کە بەشێکی زۆری هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە، کۆمەڵێک توێژرەی چاوی هیندی ئەوە رووندەکەوە، ئەو کەسانەی کە چاویلکەی تەندروستی یاخود جوانی دەکەنە چاویان کەمتر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

سایتی “سەندەی تەلەگراف” توێژنەوەی کۆمەڵێک پزیشکی هیندی لەسەر کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە کە لەسەر 305 کەس ئەنجامدراوە کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن، دەرکەوتووە ئەوانەی چاویلکەیان لە چاودا بووە بە رێژەیەکی زۆر کەم تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش گەیاندوونیەتە ئەنجامێک کە ئەوانەی رۆژانە 8 کاتژمێر چاویلکە دەکەنە چاویان کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن.

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوودا کۆمەڵێک توێژەری فەرەنسی ئەوەیان ئاشکرا کرد کە چاویش وەک و دەم و لوت دەتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مرۆڤ بگوازێتەوە، جا لە رێگەی دەستی ڤایرۆساوی لێدانەوەبێت یاخود لە ڕێگەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە هەواوەو دواتر نوسانی بە بەرگری یەکەمی چاوداو چوونە ناوەوەی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this