وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کراون دروستکراوی ئێرانە”

0
154

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: ئه‌و موشه‌كانه‌ی له‌ هێرشەكه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به‌كارهاتوون‌ له‌ ئێران دروستكراون و ئەو وڵاتەشی تۆمه‌تباركرد به‌ هه‌وڵدان بۆ دروستبوونی ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌رێگای “بریكاره‌كان”ـیه‌وه‌.

هەر لە راگەیەنرداوەکەی ئەمریکادا هاتووە، ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ هاوكاری عێراق بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر بۆ زانینی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییانه‌.

شەوی 15ی شوبات‌، ژمارەیەک مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران و له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و چەند گەڕەکێکی نیشتەجێونی شارەکە كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و چه‌ند كه‌سێكی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this