ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا هێز ده‌جوڵێنێت

0
428

SNN
ئاژانسى هه‌واڵى سوریا ئاشكرایكرد: كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا كه‌ له‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل پێكهاتووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا جوڵه‌ى پێكراوه‌ و له‌ بنكه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌مريكییه‌كان له‌ سوریا جێگیر كراوه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى سوریا له‌باره‌ى ورده‌كارى جوڵه‌پێكردنى هێزه‌كه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، “رۆژى سێشه‌ممه‌ كاروانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌: 40 تانكه‌ر و بارهه‌ڵگر، 20 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى، كه‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و لۆجستییان هه‌ڵگرتووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ داخڵى خاكى سوریا بوون”.

ئاژانه‌سه‌كه‌‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، “كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكییه‌كان له‌ رمێلان جێگیر كراوه‌”.

جوڵه‌پێكردنى هێزى ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سوریا پاش ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ دێت كه‌ ئیداره‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا ئه‌نجامیانده‌دات له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێكى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this