
وەزارەتی ناوخۆ
SNN
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیار و رێنماییەکی نوێی دەرکرد و تیایدا باس لە بەردەوامی پرۆسەی خوێندن دەکات بە پابەندبوون بە رێنماییەکان و دەشڵێت، کە ئاهەنگ و کۆبوونەوە و پرسە و چوونە سەرقەبران قەدەغەدەرێت.
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
دووه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
سێیه‌م: بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.
چواره‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندرووستی به تایبه‌تی به‌ستنی ماسك، رێگه نه‌دان به گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزای نه‌به‌ستنی ماسك به پێی به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی (2020).
پێنجه‌م: هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌شه‌م: سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران، شانده فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به پێی رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان.
حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت، شایی، چوونه سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس، موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕی (2.000.000) دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: ئه‌نجامدانی نوێژكردن له مزگه‌وته‌كان و كه‌نیسه‌كان و په‌رستگاكان، به‌پێی رێنمایی توندی ته‌ندروستی ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاندووه.
نۆیه‌م: هه‌ر كاتێك بارودۆخه‌كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م: فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیداره‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه ده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی حه‌فته‌م له به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی 2020.
یانزەیەم: ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیاره له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی كۆرۆنا.
دوانزەیەم: سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌گیانێكی به‌رزی پڕ به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه هاوكار و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه و داوایان لێ ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام بن له هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌ت.
سیانزەیەم: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کچە رۆژنامەنووسێک ترەمپ تووڕە دەکات
2020-05-11 -
سەرچاوەیەک: سێ مووچەی 2018 پاشەکەوت دەکرێت
2020-08-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17