چه‌ند خوله‌كێك پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى خۆكوژێك له‌ تاران ده‌ستگیر كرا

0
222

SNN
فه‌رمانده‌ى پۆلیسى تاران رایده‌گه‌یه‌نێت: خۆكوژێكیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ ویستوویه‌تى له‌ناو تارانى پایته‌ختى ئێران خۆى بته‌قێنێته‌وه‌، ده‌شڵێت: “چه‌ند خوله‌كێك پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ى ده‌ستگیر كراوه‌”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حسێن ڕه‌حیمى، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى تاران له‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: “كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ویستوویه‌تى كرده‌وه‌ى خۆكوژى له‌ تاران ئه‌نجامبدات”.

له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى رووداوه‌كه‌ فه‌رمانده‌ى پۆلیسى تاران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ پشتێنى بۆمبڕێژكراوى له‌ژێر جله‌كانییه‌وه‌ پۆشیووه‌، چه‌كى پێبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ته‌قه‌بكات، ریمۆت كۆنترۆڵیشى پێبووه‌”.

حسێن ڕه‌حیمى باسى له‌وه‌شكردووه‌: “ئۆپراسیۆنى ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سه‌ ماوه‌ى 45 خوله‌كى پێچووه‌ و ئه‌و كاته‌ى ده‌ستگیر كراوه‌ و پشتێنه‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ى پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ ویستوویه‌تى خۆى بته‌قێنێته‌وه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this