ئەندامێکی پەرلەمان باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان یاخود ئەنجامدانی بەشیوەی ئەلیکترۆنی دەکات

0
168

SNN

ریاز محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شانەی قەیرانەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە باس لە دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

محەمەد بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنای وڵاتە جیاوزەکان دەگاتە عێراق کە وا مەزەندە دەکرێت 6 بۆ 7 ملیۆن ڤاکسین بێت، هیوادارین ببێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئێستای کۆرۆنا، بەڵام ئەگەر توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەمان نەبوو ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر رێکەوتی هەڵبژاردنەکان، بۆیە دەبێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە یاخود بە شیوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدرێت، گەر دۆخەکەش مەترسیدار نەبوو لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی روونکردنەوە، لەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێویستمان بە حکومەتێکی ئەلیکترۆنییە، لەکاتی ئێستادا عێراق ئەو جۆرە دەسەڵات یاخود حکومەتە بوونی نییە، ئەمەش دواجار رەخنە و تانەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ئەو دەنگانەی کە لانەکان دەیهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this