په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب: ئه‌وه‌ى پێیوایه هه‌رێم به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه هه‌ڵه‌یه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و بۆچوونانه‌ى باس لهوهدهكهن پشكى هه‌رێم تاكه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه دوورن له راستییه‌وه، ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه دواده‌خه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕیاز مه‌سعودى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائيرون له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و بۆچوونانه‌ى كه له‌سه‌ر شاشه‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قام هه‌یه و ده‌ڵێن: تاكه به‌ربه‌ستى به‌رده‌م ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم تاكه به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دووره له راستییه‌وه و هه‌ڵه‌یه، چونكه تا ئێستاش له‌نێو لیژنه‌ى دارایی و له‌نێو لایه‌نه عێراقییه‌كان چه‌ندین كێشه هه‌یه كه رێگه‌ناده‌ن ئه‌م پرۆژه‌یاسایه ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌وه ڕیاز مه‌سعودى ده‌ڵێت: “یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بریتییه له نرخى نه‌وت كه له پرۆژه‌یاساكه‌دا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 45 دۆلار دیاریكراوه، به‌ڵام ئێستا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 60 دۆلار، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه، یه‌كێكى تر له كێشه‌كانى بریتیه له به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، له رابردوودا نرخى 100 دۆلار به‌رزكرایه‌وه به‌رامبه‌ر دینار و به‌شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر 145 دینار جێگیر كرا، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و نرخى نه‌وت به‌رزه و داهاتى نه‌وت به‌رزه، داهاتى عێراقیش زیادیكردووه، ئێستا پێشنیارێك هه‌یه نرخى 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 135 هه‌زار دینار، به‌ڵام تا ئێستا نهگهیشتیووین به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م دوو بابه‌ته”.
وتیشى: “جگه له‌مانه كێشه‌ى هه‌بوونى ته‌وافوقى سیاسى هه‌یه و لایه‌نه‌كان ناكۆكن، ئه‌م بابه‌ته‌ش پێش هه‌موو شتێك پێویستى به ته‌وافوق هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له ئه‌گه‌رى نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌گه‌رى دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه زیاتر ده‌بێت”.
قسه‌كانى ڕیاز مه‌سعودى له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند: “لایەنە شیعەکان تەواوی بەرپرسیاریه‌تی هەڵدەگرن لەسەر ئەوەی کە ناتوانن ماددەیەکی جێگرەوە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق جێگیربکەن، لەسەر هێزە سیاسییەکان پێوستە پەیامێکی روون و ئاشکرایان هەبێت کە سەرجەمیان بۆ بەرژەوەندی عێراق کاردەکەن، هەروەها فەراهەمکردنی مافی هەموو لایەک، جا هەرێمی کوردستان بێت یاخود پارێزگاکانی دیکەی عێراق”.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوى دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “ئێستا ئاماده‌كارى باشتر هه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17