ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزدەبێتەوە

0
160

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 40% بەرزبێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکیدا رایگەیاندووە: دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر عێراق هەیە، کە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتی رێکخراوی ئۆپیکە، بەوهۆیەوە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ئابووری عێراق بە رێژەی 9.7% پاشەکشەبکات.

ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە حکومەتی عێراق کردووە ژینگەیەکی گونجاو بۆ رەخساندنی هەلی کار لە وڵاتەکەدا دروستبکات.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەکخستنی کەرتی پیشەسازی لە زۆرێک لە وڵاتان، خواستی لەسەر نەوت کەمکردەوە، بەوەش داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتەوە کە شەش ملیار دۆلاربوو، بۆ یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لە مانگی نیساندا کەمیکرد.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this