ئەمریکا جەختدەکاتەوە، سیاسەتەکانمان بەرامبەر تورکیا نەگۆڕە

0
245
سیستمی-بەرگری

SNN

جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت: سیاسەتی ئیدارەی بایدن لە بەرامبەر تورکیا نەگۆڕاوە.

کێربی دەڵێت: “جارێکی دیکە داوا لە تورکیا دەکەین لە پڕۆسەی کڕینی دژە مووشەکی ئێس 400 بوەستێت، چونکە ئەمەریکا پێی وایە سیستەمەکە دژە لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 و بەمشێوەیەش ئەندامێتی تورکیا لە پڕۆگرامی دروستکردنی فڕۆکە جەنگییەکە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە”.

وتەبێژی پێنتاگۆن لەبارەی سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆت رایگەیاند: لە دەیەی رابردوودا چەندین هەلی کڕینی سیستمی پاتریۆت بۆ تورکیا رەخساوە، کەچی ئەنقەرە ئێس 400ـی هەڵبژاردووە کە ئەمە قازانج بە رووسیا دەگەیەنێت و هەژموونی زیاد دەکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this