
جوتیار عادل
SNN
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە كەشێكی ئیجابیدا بەڕێوەدەچێت و ئومێد وایە و دڵنیاشین بگەینە ڕێكەوتن.
وتەبێژەی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەكارییەكان بۆ بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021 لەلایەن وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە بەردەوامە و پێشبینی دەكەین لە نزیكترین ماوەدا و كەمتر لە 10 ڕۆژی دیكە تەواو بێت و، بنێردرێت بۆ پەرلەمان.
جوتیار عادل ئەوەشی روونکردەوە، بودجەكە بودجەی هەموو عێراقە، بڕوامان وایە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ماف و ئیلتزامی هەردوولا دەستبەربكات، ئێمە ئامادەیمان نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی، لە بەرامبەردا پێویستە مافەكانی خەڵكی كوردستان بدرێت، دوپاتیشیكردەوە، پرسی بودجە تەنها مووچە نییە، بەڵكو بوژاندنەوەی كەرتەكانە و حكومەتی هەرێم ئامانجیەتی هەلی كار بڕەخسێنێت بۆ گەنجان.
دەربارەی وادەی سەردانكردنەوەی شاندی باڵای هەرێمیش بۆ بەغداد، وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتی “گفتوگۆكان نەوەستاوە و هەر كاتێك پێویست بێت شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17