بڵێسە جەبار فەرمان “هەرێمی کوردستان دەبێت نەوتەکەی لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشێت”

بڵێسە جەبار فەرمان
SNN
بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت :من پێشنیارم کردووە په‌رله‌مانی عێراقی چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت له به‌غداوه بگاته ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ی تریش كه هه‌یه وه‌كو پارەی گه‌نمی جووتیاران، دەشڵێت” هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ده‌بێت نه‌وت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆه بفرۆشێت وه ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات ئیتر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 وه په‌یڕه‌وی ده‌كات ئیتر بۆی ناچێته‌سه‌ر و لێی قبوڵ ناكرێت كهجێگیر بكرێت له بودجه‌دا و بڵێت باشه من ڕاده‌ستی ده‌كه‌م و دواتر ڕاده‌ستی نه‌كه‌ن و پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه هه‌ر بێت هەرچەندە ماوه‌یه‌كی زۆریش بودجە نێردرا به‌ڵام ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت زیاتر به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین لایه‌نه‌كان چیتر ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن.”
بلێسە جەنار فەرمان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: بێگومان بودجه‌ی 2021 گرفتی زۆری تێدایه وه‌كو ئاشكراشه عێراق به قه‌یرانێكی یه‌كجار زۆردا تێده‌په‌ڕێت، وه کورتهێنانی دارایی یه‌كجار گه‌وره‌مان هه‌یه هه‌تا ئێستا چه‌نده‌ها جار په‌رله‌مان ڕوخسه‌تی داوه كه یاسای قه‌رزی ده‌ركردووه حكومه‌تی عێراقی بۆی هه‌بێت قه‌رز وه‌ربگرێت پاره‌یه‌كی یه‌كجاری زۆری وڵاتان قه‌رزارین دیسانه‌وه ده‌بێت عێراق قه‌رز وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌م قه‌یرانه‌دا تێپه‌ڕێت بێگومان به قه‌رز وه‌رگرتن به‌م قه‌یرانانه تێناپه‌ڕێت، ده‌بێت چاكسازی بكرێت له‌حكومه‌تدا ئه‌مه یه‌كێك له‌گرفته سه‌ره‌كیه‌كانه كه‌هه‌یه كه‌ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه وه نادادپه‌روه‌رییه به‌ڵام بودجه‌ی عێراق گرفتی زۆر زۆری تێدایه چه‌نده‌ها بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌و بڕگانه به‌شی هه‌ره‌زۆری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوو نیین.”
ئەو نوێنەرە کوردە لەپەرلەمانی عێراق روونیکردەوە” ئه‌وه‌ی كه وابه‌سته‌یه به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت بوترێت كه‌ئه‌م یاسایه‌ی بودجه‌یه كه له‌حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ری و هاوڕابوون له‌سه‌ری پێكه‌وه نوسیویانه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ده‌نگی له‌سه‌ردراوه و دواتر نێردراوه بۆ په‌رله‌مان، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكرێت كه‌حكومه‌تی عێراقی پێكهاتووه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو حیزبه‌كان به یه‌كێتی و پارتیشه‌وه، واته هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وبڕگانه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندبوون به‌ڵام كه دێته ناو په‌رله‌مانه‌وه عاده‌ته‌ن ئیشی لیژنه‌ی دارایی ته‌نها گواستنه‌وه‌یه به نه‌ختێك له‌ژماره‌كان له‌م بابه وه‌رده‌گیرێت و ده‌درێت به‌و بابه بۆنموونه به‌شێكی زۆر بۆ ته‌ندروستی دانراوه و كه‌م بۆ په‌روه‌رده دانراوه یان به‌پێچه‌وانه‌وه یاخود بۆ نموونه بۆ حه‌شدی شه‌عبی یه‌كجار زۆر دانراوه بۆ ته‌ندروستی كه‌م دانراوه ئه‌م گواستنه‌وانه عاده‌ته‌ن لیژنه‌ی دارایی ده‌توانێت بیكات به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین كە ئه‌مه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كییه و له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌وڵده‌درێت هه‌ركه‌سه‌و سۆزی شه‌قامی خۆی به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشێت دەڵێن گرفتی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان دروستی ده‌كات له‌به‌رده‌م عێراقدا كه‌ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه‌تی كه ئه‌مه له واقیعدا ڕاست نییه.”
بڵێسە جەبار فەرمان ئەوەشی وت” بێگومان كه ده‌وترێت دانوستان واته دوولایه‌نی جیاواز له‌یه‌ك ڕاوبۆچوونی جیاواز داده‌نیشن و هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك ئه‌م دوولایه‌نه هه‌ریه‌كه هه‌وڵده‌دات تا دواسات خواسته‌كانی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تردا ئه‌مه حاڵی حاز ئه‌و واقیعه‌یه كه له‌عێراقدا ده‌بینرێت به‌ڵام به بۆچوونی خۆم مه‌سه‌له‌كه ته‌نها بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن بۆنموونه نایه‌نه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بكرێت ئێستا به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاره‌كان به‌و نه‌هجه قسه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی ده‌رچووه گرفتی تێدایه و باش نییه ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا له هه‌مانكاتدا بكرێت و له هه‌مان ڕۆژدا بكرێت ئه‌مه دوو یاسای جیاوازی هه‌یه كه‌هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌كارتی ده‌نگدان ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌بێت به‌كارتی بایۆمه‌تری بچن 11 ملیۆن كه‌س كارتی بایۆمه‌تریان نییه واته ئه‌مه گرفتی زۆره له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه یاری ده‌كرێت.”
بڵێسە جەبار فەرمان ئاشکراشیکرد” هه‌وڵده‌درێت بودجه تا ده‌كرێت دوابخرێت له‌تێپه‌ڕاندن چونكه به‌شێكی تایبه‌ت كراوه بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌و لایه‌نانه‌شی كه نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌مشێوه‌یه له‌و كاته‌دا بكرێت ئه‌مه هه‌مووی یارییە ده‌كرێت به‌داخه‌وه وه‌كو وتم هه‌مووی ده‌شكێننه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا كه‌وا هۆكاری سه‌ره‌كییه به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه لایه‌نه‌كانن كه‌ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن تاده‌كرێت دوابخرێت ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه.”
دەربارەی دەرئەنجامی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغداد وەک خۆی باس لەو هەموو بەربەستە سیاسی و ئابووریەکان دەکات بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژە بەوە دەکات” به‌بۆچوونی هه‌موولایه‌كمان ده‌بێت ده‌رئه‌نجام هه‌مووی دەبێت ڕێكبكه‌ون ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئیتر 250 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێردرێت یان 400 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێردرێت، هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ده‌بێت نه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆه بفرۆشێت وه ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات ئیتر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 وه په‌یڕه‌وی ده‌كات ئیتر بۆی ناچێته‌سه‌ر و لێی قبوڵ ناكرێت كهجێگیر بكرێت له‌بودجه‌دا و بڵێت باشه من ڕاده‌ستی ده‌كه‌م و دواتر ڕاده‌ستی نه‌كه‌ن و پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه هه‌ر بێت هەرچەندە ماوه‌یه‌كی زۆریش بودجە نێردرا به‌ڵام ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت زیاتر به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین لایه‌نه‌كان چیتر ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌رشێوازێك بووه ئیتر بڕه نه‌وته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشێت، لای هەموان ئاشکراشە شه‌فافیه‌تی ئه‌وتۆ نییه له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین له‌به‌غداد ئێمه نا‌توانیین به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌رگری له‌و مه‌سه‌له و که‌یسه بكه‌ین به‌ڵام وه‌كو حكومه‌تیش خۆی ده‌ڵێت ئاماده‌ن نه‌وته‌كه ڕاده‌ستبكه‌ن به‌ڵام نه‌ك تێكڕای نه‌وت هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان هه‌ن داواده‌كه‌ن كه‌تێكڕای چاڵه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت به‌پێی وتنی ئه‌وان وه‌ك له‌ده‌ستوردا هاتووه كه‌ده‌بێت ئیداره‌ی هاوبه‌ش بێت ئیتر له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه تاكو ئێستا گرفت هه‌یه به‌ڵام به‌بۆچوونی من له‌ده‌رئه‌نجامدا هه‌رده‌بێت بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك.”بڵێسە جەبار فەرمان وایوت”
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە تا ئێستا بۆچی پەرلەمان بەو شێوازە چاو‌دێر نەبووە بەسەر هەرێمەوە لە وەڵامدا بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت” تائێستا به‌و شێوه‌یه نه‌كراوه ته‌نها ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به به‌غدادوه هه‌یه زیاتر چاودێری كراون وه‌كو هه‌موو شته‌كانی تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌بووه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه په‌رله‌مانی كوردستانه، ئیشه‌كان ڕاده‌ستی ئه‌وان كراون به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌وشێوه‌یه به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه له‌چاودێری كردن‌دا، بۆئه‌وه‌ی بتوانیین هه‌موومان پێكه‌وه باشتر ئیش بكه‌ین گرنگه كه‌ئه‌و چاودێریكردنه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت به بۆچوونی من.”
“فراکسیۆنەکان و تاك بەتاکی پەرلەمانتارانی عێراقی دەڵێن متمانەمان بەحکومەتی هەرێم نیە”
بۆچی بەغداد متمانەی بەهەرێم نیە تا داوای چاودێری پەرلەمانی عێراقی دەکەن بەسەر حکومەتی هەرێم بەتایبەت لەبابەتی دابەشکردنی مووچە و پارەی گەنمی جوتیاران لەوەڵامدا بڵێسە جەبار فەرمان وتی” فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان تاك به‌تاكی په‌رله‌مانتارانی به‌غداد هه‌موویان ده‌ڵێن کەمتمانهیان به‌حكومه‌تی هه‌رێم نییه ته‌نانه‌ت خۆشمان وه‌كو كورده‌كان له‌وێدا به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ین نا‌توانیین وه‌كو په‌رله‌مانتاران گه‌ره‌نتی ته‌واو بده‌ین كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست ده‌بێت جاران ئه‌مه‌مان كرد له 2019 وه جێگیرمان كرد به‌ڵام وه‌كو بینیمان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌هه‌یه نه‌یبرده سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ش نا‌توانیین، ئێمه‌ش له‌قه‌له‌قی داین له‌دوو دڵیداین كه‌ئایا حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕاست ئه‌مجارە به‌وشێوه‌یه ده‌بێت یان نا”.
“فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر داوای کرد حکومەتی هەرێم نیەت پاکی خۆی بەرامبەر بەغداد پیشان بدات”
بڵێسە جەبار فەمان ئەوەشی وت” وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه پرێس كۆنفڕانسێكمان كردووه و داوامانكرد هه‌رێمی كوردستان نیه‌ت پاكی پیشان بدات به‌ناردنی نه‌وت له‌مانگی یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بتوانرێت له‌به‌غداد به‌رگری له‌كه‌یسی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆیه حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن و نیه‌تپاكی خۆیان پیشان بده‌ن له 1-1 وه به‌وشێوه‌یه‌ی كه له‌یاسای بودجه كۆنه‌كه‌دا هاتووه ڕاده‌ستی بكه‌ن به‌ڵام نه‌كرا.”
بەبێ لایەنی کوردی پڕۆژە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێنرێت، لەوەڵامدا بڵێسە وتی” بڕیاره‌كه وایه به‌بێ ڕێككه‌وتن بودجه نایه‌ته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه مه‌گه‌ر پێشتر ڕێكه‌وتنی له سهركرابێت، بەڵام ترسی ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌جۆرێك ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ری و بیهێننه ناو دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه، بەڵام له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌ماندا جۆرێك له شپرزه‌یی دروستبكه‌ن وه جۆرێك لهههڵا دروست بكه‌ن كه‌هه‌ندێكجار كردوویانه وه‌كو له‌یاسای قهرزهكهشدا به‌هه‌مان شێوه بكرێت بیکەن به‌هات و هاوار و هه‌ندێك پێشنیازی نوێ بهێنن له‌دوا ساتدا گۆڕینی هه‌ندێك ڕسته‌ی بەدوادابێت ئێمه ترسمان زیاتر له‌وه هه‌یه ئه‌گه‌رنا له‌ده‌ره‌وه واپێده‌چێت گه‌یشتبێتنه ڕێككه‌وتن و له‌م چه‌ند ڕۆژەدا بێته ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه.”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17