کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و لیژنەی لامەرکەزی کۆتایی هات

0
532
سلێمانی

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى ئایار لیژنه‌ى لامه‌ركه‌زى له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونەوە‌ ، ئامانج له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌رگرتنى سه‌رنج و تێبینى به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى.

به‌رزان محمد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :”لیژنه‌ى لا مه‌ركه‌زى به‌ دوو قوناغ كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات ئه‌نجام ده‌دات، هه‌نگاو یه‌كه‌م كۆمه‌لێك پێشنیازه‌ كه‌ پێویستى هه‌نوكه‌ین بۆ سنورى پارێزگاى سلێمانى ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كرێت، هه‌نگاوى دووه‌میش جێبه‌جى كردنى پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌ى ئیدارى و دارایه‌ بۆ ئه‌وه‌ش پێوسته‌ یاساى ژماره‌ 3 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌موار بكرێته‌وه‌”.

ووتیشى”سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شدارن له‌ پڕۆژه‌كه‌ و تاوه‌كو ئیستا هیچ لایه‌نیك نه‌كشاوه‌ته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ش كرد”ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیانه‌ى ئه‌مڕۆى له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رنج و تێبینى خۆیان به‌ روونى داوه‌ به‌ لیژنه‌كمان تاوه‌كو زیاتر به‌رچاو روونیمان هه‌بێت بۆ هه‌نگاو داهاتوومان”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this