بایدن ژمارەیەکی پێوانەی لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکادا تۆماردەکات

0
279

SNN

لە سەرەتای ململانێکانی نێوان بایدن و ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بایدن 41 بڕیاری جێبەجێکردووە تەنیا لە ماوەی 34 رۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا.

لە خولەکانی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا و لە ماوەی تەنیا 34 رۆژدا باراک ئۆباما تەنیا 20 بریاری جێبەجێکردووە، هەروەها جۆرج بووش تەنیا 7 بڕیاری جێبەجێکردووە کە ئەمە کەمترین بڕیارە بۆ سەرۆکێک لەوەی 41 رۆژدا دراوە، بەمەش جۆو بایدن دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە زۆرترین بڕیار لە ماوەیەکی کەمدا جێبەجێ بکات.

لەهەمان کاتدا بەشێکی زۆری ئەو بڕیارانەی کە بایدن جێبەجێی کردووە هەڵوەشاندەیەوەی ئەو بڕیارانەیە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا چەند بڕیارێکی هەستیاری لە بوارەکانی ئابووری و کۆرۆنادا داوە کە کاریگەرەکی تەواوی لەسەر ئەمریکا جێدەهێڵێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this