دەزگای هەواڵگری عێراق “پڵنگەکەی بەغدا”ی دەستگیرکرد

0
455

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە لە چالاکییەکی سەرکەوتوودا توانیویانە داواکراوێک بەناوی “پڵنگەکەی بەغدا” بە سەرکەوتووی دەستگیربکەن لە رۆژئاوای بەغدا.

ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە چالاکییەکی نهێنیدا توانراوە ترۆرستی مەترسیداری داواکراو (نەمیر سوید)ی ناسراو بە “پڵنگەکەی بەغدا” دەستگیربکات، نەمیر سویدی نەوەی گەورە تیرۆرست و فەرماندەی گەورەی داعش (ئەحمەد عەبدوڵا سوید)ەیە، کە هەردووکیان چەندین کردەوەی تیرۆرستی و رفاند و تەقەکردن و دزینی پارەیان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمیری ویلایەتی باشووری عێراق بووە لە سەردەمی دەسەڵاتی داعشدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this