وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو مووچانەی نەدراون روونکردنەوە دەدات

0
1638

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، مووچەی مانگەکانی ساڵی 2016 و 2017 هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو، چونکە لە تەرازوی پێداچوونەوەی ساڵی 2016 و 2017 تۆمارکراوە.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌‌ بڕیاردراوه‌، “مووچەی مانگەكانی ساڵی (2016 -2017)هەر وەك خۆی بە مووچەی شایستەی نەدراو بمێنێته‌وه‌، چونكە له‌تەرازوی پێداچوونه‌وه‌ی ساڵانی دارایی (2016- 2017) تۆماركراوە”.

له‌ بڕگەی دووه‌مدا هاتووه‌‌”سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی (ئایار، حوزه‌یران و ته‌مموز)ی ساڵی 2020 كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ خه‌رجنه‌كراوه‌ بكرێته‌ قەرز، هەورەها سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی (تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم)ی ساڵی 2020 به‌هه‌مان میكانیزمی پێشوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

نوێدەکرێتەوە ..

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this