بەرپرسێکی گەورەی داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

0
437

SNN

دوێنێ‌ لەشاری هەولێر بەرپرسێكی باڵای گروپە چەكدارەكانی داعش دەستگیركرا بەناوی “بەشار عەدوانی” کە بەرپرسی یەکەی نیشانە شکێن “قەناس” بووە.

بەپێی هەواڵێكی میدیا عێراقییەکان، شەوی رابردوو لە شاری هەولێر بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیركراوە، ئەوەش دوای ئەوەی پلانی بۆ داندراوە، ئەو بەرپرسەی داعش بەرپرسی شانەی قەناس بەدەستەكانی داعش بووە لەناوچەكانی باشووری عێراق.

لەبارەی چۆنییەتی دەستگیركردنەكەی ئەوە ئاشکراکراوە ماوەیەكە دەزگای هەواڵگری عێراقی بەدوای ئەو كەسەوەیە و چاودێری كردووە كە هاتووچۆی زۆری هەبووە لەنێوان شارەكانی (فەلوجەو هیت و موسڵ)، دواجار لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە شاری هەولێر دەستگیركراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this