یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان کرا

0
583

SNN

عەبدوڵا موسنید مامۆستای زانکۆ لە بوارەکانی جوگرافیا و فەلەکناسی لە زانکۆی قەسیم-ی سعودیە لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی “العربیە” باسی لە چونە نێو مانگی رەمەزان دەکات و ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە مانگی شەعبان ئەمساڵ 30 رۆژ دەبێت.

موسنید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری تایبەت بەخۆی ئەوەی روونکردووەتەوە، کاتی هاوتابوونی مانگ و خۆر 30 شەعبان دەبێت، لە کاتژمێر 5:31 خولەکی بەیانیدا، بۆیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەکەوێتە سێشەممە 13 نیسان، ئەو مامۆستایە ئاماژە بەوەش دەکات کە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش دەکەوێت پێنجشەممە 13 ئایار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this