ئێران دوو دەروازەی دیکەی سنووری بە ڕووی عێراقدا دادەخات

0
212

SNN

پارێزگاری خوزستانی باشووری ئێران رایگەیاند: بۆ رێگریکردن لە بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئێران هەردوو دەروازەی سنووری “جەمیلە” و “شلامجە”یان بەڕووی عێڕاقدا بۆ ماوەی دوو هەفتە داخستووە.

وەلیوڵا حەیاتی پاریزگاری خوزستانی باشووری رۆژئاوای ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی روونکردەوە، بۆ ماوەی دوو هەفتە هەردوو دەروازەی “جەمیلە” و “شلامجە” بە ڕووی گەشتیارانی عێراقیدا دادەخرێت، بەڵام جوڵە بازرگانییەکان و هاتووچۆی ئابووری بەردەوامی هەیە لەژێر چاودێری پزیشکی ورد و پشکنینی PCRی کۆرۆنا.

حەیاتی ئەوەشی روونکردەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو بەشێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگای بەسرە، دەروازە سنووریەکان بەڕووی گەشتیاران لەمڕۆ هەینی 26ی شوبات رادەگەیەنین و زیاتر لە 16 تاقیگە لەسەر مەرزەکان دادەنرێت تا پشکین بۆ ئەو شۆفێری بارهەڵگرانە بکات کە دێنە نێو خاکی ئێرانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this