بەرهەم ساڵح، بۆ سەرۆک هۆزەکانی نەجەف “سەردانی پاپا مێژووی دەبێت”

0
129

SNN

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ هەینی پێشوازی لە شاندێکی گەورەی هۆزە عەرەبەکانی نەجەف کرد لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێیڕاگەیاندن سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق و هاتنی بۆ نەجەف تا چاوی بە ئایەتوڵا سستانی بکەوێت رووداوێکی مێژووی دەبێت و کاریگەری لەسەر عێراق جێدەهێڵێت.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، بەرهەم ساڵح رۆڵ و گرنگی هۆزەکانی نەجەفی باسکرد، لەگەڵ ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە لایەنە ئاینییەکان لە نەجەفدا دەیگێڕن، لە پاراستنی کۆمەڵگە و هەروەها باسی لە رۆڵ و گرنگی نەجەف کرد لەڕووی یەکسانی و نوێبوونەوەوە لە رووی بەدیهێنانی مافی هاووڵاتیان و دژایەتی کردنی توندووتیژی و پارێزگاری کردن لە مەترسییەکان کە رووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبێتەوە، وە هاوکاریکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و بەرقەرایی لە ناوچەکەدا.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بە گرنگی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان کرد بۆ عێراق و بۆلای ئایەتوڵا سستانی کرد و وتی “سەردانەکە مێژووی دەبێت”، وە سەردانەکەی رەنگدانەوەی قوڵی پەیوەندییە مرۆڤایەتییەکانی دەبێت لەگەڵ پەیامی ئاشتی و برایەتی.

وا بڕیارە لە 5 تا 8ی ئازاری مانگی داهاتوو پاپای ڤاتیکان بگاتە بەغدا و لە سەردانەکەیدا چاوی بە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاینی بکەوێت و برواتە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و هەولێر و موسڵ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this