
سێرگی لاڤرۆڤ
SNN
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە خاکی سوریادا ڕایگەیاند: ئەوە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتی سوریایە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: ئەمریکا چەند خولەکێک پێش هێرشەکە ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە هێرش ئەنجام دەدات، رووسیا دەیەوێت پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا دروستبکات لەسەر ئاستی هەردوو وڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەم هەڵسوکەوتانەی ئەمریکا دەبێتەهۆی خراپترکردنی دۆخی سوریا و ناوچەکە.
ئەمڕۆ هەینی، کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: فرۆکە جەنگییەکنی ئەمریکا دوو گروپی شیعەی چەکداری سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەکەوە 22 چەکدار کوژراون.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد
2020-05-11
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17