نوێترین زانیاری لە بارەی گفتوگۆكانی هەولێر و بەغدا ئاشکرادەکرێت

0
334

SNN

 وتەبێژی  جێگری سەرۆكوەزیرانى هەرێم: لەئێستادا چاوەڕێین بژاردەی نوێی لایەنەكان لە لیژنەی دارایی بنوسرێتەوە و بە ڕەزامەندی هەرێم دەنگی لەسەربدرێت، بەپێچەوانەوە ئەو دەقەی حكومەتی عیراق رەوانەی كردووە تاكە بژاردەی پەرلەمانە.

سەمیر هەورامی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لەدوایین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كراوەو  تەواوی داتاكانی پەیوەست بەخەرجییەكان و داهاتی نەوت و ژمارەی موچەخۆران رادەستی بەغدا كراون، بۆیە لەئێستادا چاوەڕێ دەكەن رەشنوسی دووەم لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئامادەبكرێت كە رەنگدانەوەی خواستی لایەنە سیاسییەكانیشە  لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە.

راشیگەیاندووە: تائێستا پێشنیازی دووەم ئامادە نەكراوەو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بەبێ ئەوەی پشكی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەن  لیژنەی دارایی  رەشنوسی هەردوو بڕگەی 10 و 11ی پڕۆژەی بودجە ئامادە بكات كەتایبەتە بە پشكی هەرێم  و دواتریش كۆی پڕۆژەكە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وتیشی: لەدواین سەردانیاندا بۆ بەغدا بۆ لایەنەكانیان رونكردووەتەوە كە ئەوان پابەندی دەستور و رێككەوتنەكان دەبن و ئەو لێدوانانەش كەباس لەوە دەكەن پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر حسابی پارێزگای بەسرەو شارەكانی دیكەی عیراق رەوانەدەكرێن، هیچ بنەمایەكیان نیەو هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لەبەرامبەردا داهاتی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this