دژە تیرۆر لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش لە هەولێر روونکردنەوە دەدات

0
885

SNN

دژە تیرۆری کوردستان هەواڵێکی میدیاکانی عێراق رەتدەکاتەوە کە گوایە تیرۆرستێکی داعش لە هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەم رۆژانەدا هەواڵێک لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە کە گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکوومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە کە دوورە لە راستی.

نوسیویەشیەتی: رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدا ئەنجام دابوو.

ئاماژە بەوەشدەکات: “لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/ 02/ 2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this