ئەحمەد سەفار ” هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەولێر و بەغدا نەماوە”

0
648

SNN

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەرێم و بەغدا نزیکن لە رێککەوتنەوە و هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا نەماوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی راگەیاند: پاش کۆبوونەوەی چەندجاری شاندی هەرێم و بەغدا، خەریکە دەگەنە یەک رێککەوتن و هیچ کێشەیەک بە هەڵپەسێردراو لە نێوان هەردوولادا نەماوە کە باسی لەسەر نەکرابێت، تەنیا ئەوە ماوە کە بگەنە رێککەوتن و رەشنوسێک دارێژن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق.

سەفار ئەوەشی وت” زانیاری هەیە کە سبەی شاندی هەرێم دووبارە بێتەوە بەغدا و لەسەر کۆتا رەشنووس رێککەوتن ئەنجامبدەن، لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە تا پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕێنن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this