خێزانێکی بەریتانی تۆپێکی ئاسنین لە کەنارەکانی کاریبی دەدۆزنەوە

0
1870

SNN

خێزانێکی بەریتانی لە گەشتێکیاندا بۆ دورگەکانی باهاماس لە دەریای کاریبی، بە شێوەی رێکەوت تۆپێکی ئاسنین لە کەناری دەریا دەدۆزنەوە.

رۆژنامەی “ئیدیپێندێنت”ی بەریتانیا کە شیکارییەکی خۆی ئاماژە بەوە دەکات، کە دوو ئەگەر هەیە بۆ ئەم تۆپە ئاسنینە، یان لە کەشتییەکی بوونەوەرە ئاسمانییەکان کەوتووەتە خوارەوە یاخود پارچەی مانگی دەستکردنی رووسییە.

مانۆن کلارکی تەمەن 26 ساڵ دەڵێت: لەگەڵ باوکم کاتێک لە کەناراوەکان گەشتمان دەکرد بینیمان کە شتێک دەبریسکێتەوە، کاتێک لێی نزیکبوومەوە بینیمان کە تۆپێکە لە ماددەی تیتانیۆم پێکهاتووە و کێشی 41 کیلۆگرامە، لە بەشێکیەوە بە زمانی روسی لێی نوسرابوو.

توێژەرانی بۆشایی ئاسمان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەم تۆپە ئاسنینە رەنگە تانکی یەکێک لە مانگە دەستکردەکان بووبێت کە هایدرازاینی شلی تێدابووە بۆ گواستنەوەی، بەهۆی هەر رووداوێکەوە بوبێت تێکشاوەو ئەم بەشەی هاتۆتەوە سەر ڕووی زەوی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this