“ئەمڕۆ لە هەولێر بەشێکی چاودێری چر بۆ کۆرۆنا دەکرێتەوە”

0
350
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەئامادەبوونی سامان بەرزنجی گەورەترین بەشی چاودێری چڕ لە شاری هەولێر دەکرێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەگاربوونەوەی هەڵکشانی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ لە شاری هەولێر، دوای تەواوبوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو، “کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە لەکاتێکدایە رۆژ بە رۆژ ژمارە و رێژەی تووشبوون لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان ده‌ڕۆن و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرادایە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this