لە ناوەڕاست تا کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

0
1280

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق هەواڵێک لەبارەی شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچەکانی، ناوەڕاست و باکووری عێراق بڵاودەکاتەوە.

شەپۆلەکە لە سبەینێوە لە هەندێک ناوچە بە شێوە و بڕی جیاواز باران دەستپێدەکات، بەڵام لە رۆژی سێشەممە تا رۆژی هەینی شەپۆلەکە لە باکووری عێڕاق چڕتر دەبێتەوە و باران لە شوێنی جیا جیادا دەبارێت، بەڵام بارانی بەخوڕ نابێت، لە ناوچەکانی باشووری عێراقدا هەندێک شەپۆلەکە توندتر دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت، بەشێوەیەکی گشتیش پلەکانی گەرما جێگیر دەمێنێتەوە و دابەزینی ئەوتۆ بەخۆیانەوە نابینێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this