“کەسوکاری نەخۆشێک لە کەلار هێرشيان کردووەتە سەر پۆليسێک”

0
248

SNN

لە نەخۆشخانەی فرياکەوتنی کەلار کەسوکاری نەخۆشێک هێرشيان کردووەتە سەر پۆليسێکی نەخۆشخانەکە

بەپێی زانيارييەکانی SNN  کە لە پۆليسی کەلار دەستی کەوتوون، “شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی شەهيد هەژار لە کەلار دەمەقاڵێ لەنێوان کەسوکاری نەخۆشێک و کارگوزارێکی نەخۆشخانەکە دروستبووە، دواتر پۆليسی نەخۆشخانەکە هەوڵی ناوبژيکردنیەداوە، پاشان کەسوکاری نەخۆشەکە هێرشيانکردووەتە سەر پۆليسەکە و برينداريانکردووە”.

بەپێی زانيارييەکان، “پۆليسەکە سکاڵای ياسایی تۆمارکردووە و بە بڕياری دادوەر کەسوکاری نەخۆشەکە کە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەن دەستبەسەر کراون”.

بەشی بکە لە
تاگەکانکەلار
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this