
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى "هیواى كوردستانى" له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زیرى نه‌وتى عێراق پێى راگه‌یاندم ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستبكات ئه‌وه ئێمه ئاماده‌ین سه‌رجه‌م كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌ندامێكى تر‌ى ئه‌و هاوپهیمانیهتییهش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ناوخۆ تۆمار ده‌كه‌ن به‌هۆى كه‌یسى چالاكوانه سزادراوه‌كانى بادینان”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى “هیواى كوردستانى” له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان له‌باره‌ى دواین پێشهاته‌كانى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سازكرد.
له به‌شى یه‌كه‌مى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا غالب محه‌مه‌د هێرشى كرده سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و تۆمه‌تبارى كرد كه نایه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى نایه‌وێت نه‌وته‌كه‌ى راده‌ستبكات و باسى له‌وه‌كرد: “حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌جێندایه‌كى روونى نییه له‌باره‌ى پرسى راده‌ستكردنى نه‌وت، لایه‌نێكى دیاریكراوى حكومه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزى به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌وته‌وه نایه‌وێت نه‌وت راده‌ستبكات”.
وتیشى: “وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به منى وت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده‌بێت نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، ئه‌وه ئێمه ئاماده‌ین به سه‌رجه‌م كێشه‌كانییه‌وه چ رێككه‌وتنى 50 ساڵه، چ گرێبه‌سته‌كانى تر چاره‌سه‌رى بكه‌ین، چونكه ئێمه ده‌وڵه‌تین و ده‌توانین له‌گه‌ڵیان دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین”.
له به‌شى دووه‌مى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین باسى كه‌یسى چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كانى بادینانى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و چالاكوانانه به سیخوڕ‌ى تۆمه‌تبار كراون، له‌كاتێكدا ئه‌وان زانیاری‌یان له‌سه‌ر بابه‌تى رۆژنامه‌وانى داوه‌ته باڵیۆزخانه‌كان و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه سیخوڕ‌ى بێت ئه‌وه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش سیخوڕن كه پاره له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى هیوا باسى له‌وه‌شكرد: “به‌هۆى ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌مریكا هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت، ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه به كه‌یسى ئه‌م زیندانیكراوانهدا نه‌كرێت، ئێمه سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى ناوخۆ تۆمار ده‌كه‌ین”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17