مووشەکێکی بالستی لە ئاسمانی ریازی پایتەختی سعودیە دەخرێتە خوارەوە

0
253

SNN

وەزارەتی بەرگری سعودییە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بە خستنە خوارەوەی مووشەکێکی بالستی دەکات لە ئاسمانی ریازی پایتەختی سعودییە، لەلایەن سیستمە بەرگرییە مووشەکییەکانیەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو موشەکە بە شێوەی هەرەمەکی لەلایەن چەکدارە حوسییەکانی سەر بە ئێران، ئاراستەی ریازی پایتەختی سعودیە کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دوای هێرشەکەوە بەهەمانشێوە خراونەتە خوارەوە، هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە حوسییەکان بەردەوامن لە بە ئامانجکردنی شارەکانی سعوسییە لە رێگەی مووشەکی بالستی و فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبرێژکراو.

لە دوای ئەم هەێرشەش فرۆکە جەنگییەکانی سعودییە بەدواداچوونیان بۆ شوێنی هەڵدانی مووشەکەکە کردووە لە یەمەن و توانویانە بنکەکەی بدۆزنەوە و لە رێگەی مووشەکەوە بیکەنە ئامانج.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this