خۆپيشاندەرانی زيقار داوای دەستلەکارکێشانەوەی دووەم پارێزگار دەکەن

0
374

SNN

خۆپيشاندانەکانی زيقار بەردەوامی هەيە و خۆپيشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاری نوێ دەکەن.

ئەمڕۆ يەکشەممە، ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنييەکانەوە بڵاويانکردەوە، “هێزێکی پۆليس لە پارێزگای زيقار بڵاوەی پیکراوە بەمەبەستی ڕێگريکردن لە توندوتيژی و پیکدادن لە خۆپيشاندانەکاندا”.

ميدياکانی عێراق ئاماژەيان بەوەشکردووە،” بڵاوەپیکردنی ئەو هێزە لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزيرانی عێراق و بە سەرپەرستی عەبدول غەنی ئەسەدی پارێزگاری نوێی زيقار بڵاوەی پێکراوە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ داواکاری خۆپيشاندەران”

هەروەها، ” خۆپيشاندانەکان لە پارێزگای زيقار بەردەوامی هەيە و خۆپيشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاری نوێی زيقار دەکەن”.

ماوەی هەفتەيەکە خۆپيشاندان لە شاری ناسريە ناوەندی پارێزگای زيقار بەردەوامی هەيە، رۆژی هەينی خۆپيشاندەران هەڵيان کوتايە سەر بينای پارێزگای زيقار و داوای دەست لەکارکێشانەوەی پارێزگاريان کرد،  هەمان ڕۆژ نازم وائيلی پارێزگاری پێشووی زیقار دەستی لەکار کێشايەوە، هاوکات دوێنێ عەبدول غەنی ئەسەدی وەک پارێزگاری نوێی زيقار دەستبەکاربوو .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this