کوشندەترین ئەو هەڵە مێژوویانەی کە CIA لە 70 ساڵی رابردوودا ئەنجامیداوە

0
1040

SNN

ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا CIA لە ماوەی 73 ساڵی رابردووی خۆیدا کۆمەڵێک هەڵەی گەورەو مێژووی ئەنجامداوە. هەندێک لەو هەڵانە بەهۆی راپۆرتی ناڕاستەوە بووە کە بۆ ئاژانەسەکە گوازراوەتەوە بەتایبەت ئەوانەی کە لە ساڵی 2002دا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت لە عێراقەوە پێیان دراون.

کۆڵن پاوڵ وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە چەندین چاوپێکەوتندا و لە راپۆرتی تایبەتی خۆیدا، ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق هیچ جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ یاخود تاقیگەی بەرهەمهێنای لەو جۆرەی نەبووە کە ئەمریکا لە 2003دا بەهۆیەوە ڕژێمی سەدامی لە دەسەڵات لابرد، ئەو بەدواداچوونانەی کە مانگە دەستکردەکان و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە عێراق کردووبیان هەڵەی کوشندەو ناراستی زۆری تێدابوو، کە دواتر بووە هۆی جەنگیکی ماڵوێرانکەر کە تێیدا بە هەزاران سەربازی ئەمریکی و بە ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی کوژران، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو جەنگە چەندین تریلۆن دۆلار لەسەر ئەمریکا و عێراق کەوت، کە ئاکامەکانی لە دوای 17 ساڵ هێشتا بەردەوامە.

پاوڵ ئاماژە بەوە دەکات، 1200 توێژەر و لێکۆڵەری جیهان بۆ ماوەی 90 رۆژ کنەو پشکنینی عێراقیان کرد لە گەورەترین تا بچوکترین شت تێیدا، ئەو راپۆرتانەی کە دراوە بە CIA تەنیا ئاماژە بەوە دەکرا کە رژێمی عێراق چەکە کۆمەڵکوژیەکانی دەشارێتەوە، بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراقیش تەنانەت سوپای ئەمریکا نەیانتوانی هیچ جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ لە هیچ شوێنێکی عێراقدا بدۆزنەوە، بۆیە داگیرکردنی عێراق بە هەڵەی راپۆرتی سەدەی CIA دادەنرێت، پاوڵ لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ABC نیوزی ئەمریکیدا لە 2008 ئاماژە بەوە دەکات هەڵەی داگیرکردنی عێراق پەڵەیەکی ڕەشە بۆ CIAی ئەمریکی، گەر رژێمی سەدام حسێن چەکی کۆمەڵکوژی لە هەندێک شوێنی عێراقدا بەکارهێنابێت، ئەوا لە وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات کڕیوە، نەک لە تاقیگەی بایەلۆجی عێراقدا بەرهەمهێنرابێت.

یەکێکی دیکە لە راپۆرتە هەڵانەی کە CIA لە ساڵی 2000دا پێشکەشی دەکات بە پێنتاگۆن ئاماژە بەوە دەکات کە وڵاتی رووسیا بەپێی بەدواداچوونەکان لە ساڵی 2015دا لە ناوخۆ و دەرەوە زۆر لاواز دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ جۆرە هاوپەیمانییەکی لە جیهاندا نامێنێت، بەڵام دەرکەوت رووسیا لە 2015دا یەکێکبوو لە وڵاتە بەهێزەکانی جیهانو چەندین هاوپەیمانی لە ناوخۆ و دەرەوەی رووسیاداو لە وڵاتانی جیاواز بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەوقاز و ئاسیا بەست، لەگەڵ ئەوەشدا CIA لە ساڵی 2000دا ئاماژە بەوە دەکات کە رووسیا خاوەنی 2500 کڵاوەی ئەتۆمییە، بەڵام لە راپۆرتە فەرمییەکانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکەن رووسیا خاوەن 8 هەزار کڵاوەی ئەتۆمییە.

یەکێکی دیکە لە ‌هەڵەکانی CIA ئەوەبووە لە 40 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 جار هەوڵی تیرۆرکردنی فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی پێشووتری کۆچکردووی کوبا داوە، بەڵام سەرجەمیان شکستی خواردووە، کە یەکێک لە کارمەندانی CIA لە کتێبیکیدا بە ناوی “The CIA World Error Book” ناوی ئەو هەوڵانە دەبات.

بەهەمانشێوە کۆڵن پاوڵ ئاماژە بەوە دەکات، چەند رۆژێک پێش هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری 2001ی بۆ سەر هەردوو باڵەخانەی بازرگانی ئەمریکا، دووبارە راپۆرتی هەفتانەی CIA گەیشتە پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ جوڵەیەکی نامۆ و هیچ مەترسییەک لەسەر ئەمریکا بوونی نییە کە شایەنی تێبینی بێت، بەڵام لای هەمووان ئاشکرایە کە چەند رۆژێک دوای ئەو راپۆرتە 3000 هاووڵاتی ئەمریکی لە هەردوو باڵەخانەکەدا، بەخۆی پێداکێشانی 3 فڕۆکەوە مردن، لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری مەشقپێکراوی قاعیدە لە ئەمریکا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this