سبەی دووشەممە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

0
276

SNN

دوای گەیشتنی ڤاکیسنی کۆرۆنا لە چینەوە بۆ عێراق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: دوای گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەغدا، لەماوەی دوو رۆژدا پشکی هەرێم دەگاتە هەولێر.

خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پشکی هەرێم لە کاروانی یەکەمی ڤاکسینە چینیەکەدا، 300 هەزار ژەمە و سەرەتا دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریان لاوازە و کارمەندانی ئەمنی و دواتر هەموو هاووڵاتیان.

لای خۆشییەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، سبەینێ دووشەممە 1ی ئازاری 2021، كاروانی یەكەمی ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی دەگاتە ھەرێمی كوردستان و عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this