“چاره‌نووسى من له چاره‌نووسى براكه‌م و ده‌ستگیركراوه‌كانى تر باشتر نابێت، بۆیه ناچمه به‌رده‌م دادگا”

ئه‌یهان سه‌عید، چالاكوانى بادینان | فۆتۆ: METRO
SNN
براى یەکێک لە دەستگیرکراوانى بادینان كه هاوكات فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌یه رایدەگەیه‌نێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى دڵنیایه له‌وه‌ى چاره‌نووسى له چاره‌نووسى ده‌ستگیركراوه‌كانى تر باشتر نابێت، ناچێته به‌رده‌م دادگا، یه‌كێكى تریش له‌و چالاكوانانانهى كه فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه ده‌ڵێت: “من له دادگاییه‌كى دادپه‌روه‌رانه راناكه‌م”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئەیهان سەعید، چالاکوان و براى یەکێک لە دەستگیرکراوانى بادینان بە SNNى راگەیاند: “ئاگادارى دۆخى دەستگیرکراوانى بادینان نین، تاكه شت كه ده‌یزانین ئه‌وه‌یه بەهۆى ئەو سزا نادادپەروەرانهیهى كه بەسەریاندا سەپێنراوه چەند رۆژێکە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە و رێگا نادەن بەهیچ جۆرێک سەردانیان بکەین و پارێزەرەکانیان ببینن”.
وتیشى: “لە پاش ئەوەى دەنگمان لەسەر ئەو نادادیە بەرزکرده‌وه فەرمانى دەستگیركرن بۆ منیش ده‌رچوو، من هیچ شتێکم نەکردووه پێچەوانەى یاسا، ئەو فەرمانى دەستگیرکردنەشى بۆم دەرکراوە بەهەمان شێوە سیاسییە و هه‌رکات دادگایيەکى شەفاف هەبێت ئامادەم بچمە پرۆسەى دادگايى کردن، بەڵام لە ئێستادا بەهیچ جۆرێک و ناچمە بەردەمى دادوەرى حزبى، دڵنیام چارەنوسم لە چارەنووسى براكه‌م و هاوڕێکانم باشتر نابێت”.
دیفاع هەرکى، رۆژنامەنووس و چالاکوانى بادینان كه بەهەمان شێوە ئەویش فەرمانى دەستگیر کردنى بۆ دەرچووە به SNNى راگه‌یاند: “من هیچ تاوانێكم نه‌كردووه، ئەوەى کە کردوومە داکۆکیکردن بووە لە ئازادى و ئازادى رادەربڕین، ئەوان دەیانەوێت زیندانێکى گەورە لە هەرێمى کوردستاندا دروستبكه‌ن و دەنگى ئازاد کپ بکەن، ئێمەش ئەو نیگەرانییەمان گەیاندووه‌تە نوێنەرى وڵاتان ئەوەش بۆ ئەوان قورسە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “من لە دادگا هەڵنەهاتووم و لە دادگایيەکى دادپەروەرانه راناکەم، بەڵام ئەوەى ئێستا لەو سنوورە بەڕێوەدەچێت پێش دادگایکردن بڕیار لەسەر چارەنووست دەدرێت لە لایەن حزبەوه و پرۆسەى دادگایيەکهشت بۆ رێکدەخەن، ئه‌مه خۆى لە خۆیدا سیناریۆیە و لە بنەمادا پێشتر بڕیار لەسەر چارەنووست دراوە، من ئەو کاتە دەچمە بەردەم دادگا بە تەواوەتى دڵنیابم له سه‌روه‌رى دادگا”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17