
SNN
بەگوێرەی توێژینەوەیەک، چین لەدوای قەیرانی کۆرۆنا، توانیویەتی گەورەترین بوژانەوەی ئابووری بەخۆیەوە ببینێت و پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو وڵاتە ببێتە خاوەن گەورەترین ئابووری لە جیهاندا.
ناوەندی توێژینەوەی (بانکی ئەمریکا) هەڵسەنگاندنی بۆ گەشەی ئابووری چین کردووە و پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2035 کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لەو وڵاتە بۆ دوو هێندەی ئێستا زیادبکات.
بەگوێرەی ئەو پێشبینیانە، تا 15 ساڵی داهاتوو، دەبێت چین ئاستی گەشەی ئابووریەکەی 4.7% زیادبکات کە توێژەران پێیان وایە دەتوانێت لەو ئاستەدا بهێڵدرێتەوە.
توێژەرانی ناوەندەکە رایانگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی 2027 بۆ 2028دا ئابووری چین، ئابووری ئەمریکا تێپەڕێنێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17