مەزڵوم کۆبانێ بانگهێشتی ئەمریکا دەکرێت

0
385

SNN

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە بە فەرمی بانگهێشتی ئەمریکا دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.

نیکۆڵاس ھێراس بەڕێوەبەری پەیوەندییە حکومییەکانی پەیمانگەی توێژینەوەی جەنگ له ‌ئه‌مریكا له‌تویته‌رى خۆى نوسیویەتی: “جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی سەردانی واشنتۆن دەکات، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، عه‌بدى لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ژمارەیەک لە ئەندامی کۆنگرێس کۆدەبێتەوە”.

ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی فەرمی مەزڵوم کۆبانێ بۆ ئەمریکا لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆو بایدن، سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەردەوامە لە پشتیوانییەکانی بۆ هەسەدە و ئەوەش تورکیای زیاتر نیگەرانکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this